سەرۆکی دادگا سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد



بەروار: چوارشەممە - ٠٩ / ئاب / ٢٠٢٣


سەرۆکی دادگا سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٨/٩ بەرێز دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و لەلایەن بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانیەوە پێشوازیلێکرا.

لەدیدارێکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی کێشەی کەمی ژمارەی فەرمانبەر لە دادگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ ڕێکخستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران.

هەروەها جەختکرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگیی و هاوکاریی لەنێوان دامودەزگاکان و دامەزراوە دادوەرییەکان بۆ چەسپاندنی یاسا و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان.