ئاگاداریەک لە لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانیەوە



بەروار: پێنج شەممە - ٠١ / ئاب / ٢٠٢٤


ئاگاداریەک لە لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانیەوە

لیژنەی شارەزایانی دادگای سلێمانی ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکات کە خوازیارن ببنە شارەزای دادوەری و وەرگێڕی یاسایی، دەتوانن لە ڕێکەوتی ١-٨-٢٠٢٤ ــەوە داواکاری پێشکەش بە لیژنەکە بکەن، بە مەبەستی وردبینیکردنی داواکاری و دۆکیۆمێنتە پێشکەشکراوەکانیان لەو بوارانەی کە لە خوارەوە دیاریکراوە.

 

١-بوارە پزیشکیەکان بە گشتی.

٢-ئەندازیاری تەلارسازی.

٣-ئەندازیاری کارەبا.

٤-ئەندازیاری میکانیک.

٥-ئەندازیاری ڕێگاوبان.

٧- ڕاگەیاندن.

٧-هێما و ناوی بازرگانی.

٨- زمانی ئاماژە.

٩- سەرجەم زمانە بیانییەکان جگە لە زمانی (ئینگلیزی و عەرەبی).

 

مەرجە پێویستەکان:

١- داواکار هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.

٢- لانیکەم بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەو بوارەدا هەبێت کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکات، بڕوانامەی هیچ بوارێک بۆ بوارێکی تر قبوڵکراو نیە.

٣- پاش بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی، لانیکەم (٣) سێ ساڵ ئەزمونی کرداری لەو بوارەدا هەبێـت.

 

تێبینی/

  • ئەم بابەتە هیچ پەیوەندیەکی بە دامەزراندنەوە نیە، نە دەوامی دیاریکراوی هەیە نە موچەی جێگیر.
  • تەنها داواکاری بۆ ئەو بەشانە وەردەگیرێت کە لەسەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە.
  • داواکار پێویستە (٢) نوسخە کۆپی کارتی نیشتمانی و زانیاری و کۆپی بڕونامەی زانکۆی پێبێت.
  • دواکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٤/٨/١٥ دەبێت و ئەو کاتە درێژ ناکرێتەوە.