ئاگادارییەک لە لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانییەوە



بەروار: یەک شەممە - ٢٤ / ئەیلول / ٢٠٢٣


ئاگادارییەک لە لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانییەوە

لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانی ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە داواکارییان پێشکەشکردبوو بۆ پێدانی مۆڵەتی کاری شارەزایی پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکەن:

 

- ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەکردوە و دەرچووی بەشی (شوێنەوارن) ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/٩/٢٤ کاتژمێر (١٠:٣٠)ی سەرلەبەیانی سەردانی زانکۆی سلێمانی بەشی شوێنەوار بکەن بەمەبەستی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن.

- ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەکردوە و دەرچووی بەشی (ڕاگەیاندن)ــن ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/٩/٢٤ کاتژمێر (٤)ی عەسر سەردانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان/ لقی سلێمانی بکەن بە مەبەستی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن.

- ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەکردوە و دەرچووی بەشەکانی (کارەبا – ڕوپێوکار – نەخشەی ئەندازەیی)ــن ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/٩/٢٤ کاتژمێر (٣)ی پاش نیوەڕۆ سەردانی سەندیکای تەکنیکارانی ئەندازەیی کوردستان/ لقی سلێمانی بکەن بە مەبەستی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن.

- ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەکردوە بۆ شارەزای دادوەری لە بواری (بەشە پزیشکیەکان، ئامێری پزیشکی، گەشتوگوزار، نەوت، دەرمانزانی، شێوەکاری، مۆسیقا، ئامێری کارگەکان..هتد) لەماوەی (٣) سێ ڕۆژدا پشتگیری شوێنی کار و (CV)کەسی خۆیان بگەیەننە سکرتێری لیژنەکەمان.

- ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەشکردوە بۆ بوون بە شارەزای دادوەری و دەرچووی پێش ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢٠)ــن و تا ئێستا ئاگادار نەکراونەتەوە لە کات و شوێنی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەیان لەو دوو ئاگادارییەی کە بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی (٣)ڕۆژدا لە ڕێگەی ناردنی نامە بۆ پەیجی فەرمی دادگا ئاگادارمان بکەنەوە.

تێبینی/

- ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەشکردوە و دەرچووی ساڵەکانی (٢٠١٩-٢٠٢٠ و ٢٠٢٠-٢٠٢١ و ٢٠٢١-٢٠٢٢ و ٢٠٢٢-٢٠٢٣)ن، بۆ هەر بوارێک بێت داواکاریەکانیان قبوڵنەکراوە و لەساڵانی داهاتوو چانسی وەرگرتنیانیان پێدەدرێت.

- لیژنەکانی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن تەنها لەو ڕۆژانە دادەنیشن کە دیاریکراون و هەر کەسێک لە ڕۆژ و کاتی دیاریکراوی خۆی ئامادەنەبێت، مافی بەشداریکردنی نابێت.