ئاگاداریەک لە لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانییەوە



بەروار: دوو شەممە - ١٨ / ئازار / ٢٠٢٤


ئاگاداریەک لە لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانییەوە

ئاگاداریەک لە لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانییەوە

لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانی ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکات کە ناسنامەی شارەزایی یان وەرگێڕیی یاساییان هەیە و لەساڵی (٢٠٢٣) بەسەرچووە، وە ئەو بەڕێزانەش کە ناسنامەکانیان لە (٢٠٢٤/٤/١) بەسەردەچێت، لە ماوەی (٢) هەفتەدا سەردانی سکرتێری لیژنەکە بکەن، بەمەبەستی نوێکردنەوەی ناسنامەکانیان بەپێی ڕێکار و ڕێنماییەکانی لیژنەی نوێی شارەزایانی دادوەری.

هەر کەسێک لەو ماوەیەی دیاریکراوە سەردان نەکات ناوی لە لیستی شارەزایان بۆ ساڵی داهاتوو دەردەهێنرێت.

تێبینی/

- ئەم ئاگادارییە پەیوەندی بە وەرگرتنی شارەزای نوێوە نیە و تەنها بۆ نوێکردنەوەی ناسنامەیە.

- پێویستە کەسەکە خۆی، یان بریکاری فەرمی ئامادە بێت و، ناسنامە کۆنەکەی و وێنەیەکی ڕەنگاو رەنگی پشت سپی نوێی پێبێت.