ئاگادارییەک لە لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانییەوە



بەروار: یەک شەممە - ١٧ / ئەیلول / ٢٠٢٣


ئاگادارییەک لە لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانییەوە

لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانی ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە داواکارییان پێشکەشکردبوو بۆ پێدانی مۆڵەتی کاری شارەزایی و وەرگێری یاسایی پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکەن:

- ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەشکردوە و  دەرچووی ساڵەکانی (٢٠١٩-٢٠٢٠ و ٢٠٢٠-٢٠٢١ و ٢٠٢١-٢٠٢٢ و ٢٠٢٢-٢٠٢٣)ن، بۆ هەر بوارێک بێت داواکاریەکانیان قبوڵنەکراوە و لەساڵانی داهاتوو چانسی وەرگرتنیانیان پێدەدرێت.

- ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەکردوە و دەرچووی کۆلیجی ئەندازیاری بەشەکانی (تەلارسازی، شارستانی، پلانسازی شار ، کارەبا، پەیوەندییەکان، ئاودێری ، گەیاندن)ن، لەماوەی (٣) سێ ڕۆژدا سەردانی سەندیکای ئەندازیارانی کورستان - لقی سلێمانی بکەن.

- ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەکردوە و دەرچووی کۆلیجی کشتوکاڵن، ڕۆژ یەکشەممە ٢٠٢٣/٩/١٧ کاتژمێر (٢)ی پاشنیوەڕۆ سەردانی سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی کورستان - لقی سلێمانی بکەن، بە مەبەستی تاقیکردوە و هەڵسەنگاندن.

-  ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەکردوە بۆ شارەزای دادوەری لە بواری (دارایی و بانک) ، ڕۆژ یەکشەممە ٢٠٢٣/٩/١٧ کاتژمێر (٤)ی عەسر سەردانی سەندیکای ژمێریاران و ووردبینانی کورستان - لقی سلێمانی بکەن.

- ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەشکردوە بۆ شارەزای دادوەری لە بواری (توێژەری کۆمەڵایەتی و توێژەری دەرونی )، ڕۆژ چوارشەممە ٢٠٢٣/٩/٢٠ کاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی لە بینای ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) بەرامبەر مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە ئامادەبن بۆ تاقیکردوە و هەڵسەنگاندن.

- ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەکردوە بۆ شارەزای دادوەری لە بواری (فڕۆکەوانی) ، لەماوەی (٣) سێ ڕۆژدا سەردانی سکرتێری لیژنەی شارەزایانی دادوەری بکەن لە ناوباڵەخانەی دادگای سلێمانی.

- ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەکردوە بۆ شارەزای دادوەری لە بواری (زمانی ئاماژە)، ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٣/٩/١٩ کاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی ڕاهێنانی دادگای سلێمانی لە نهۆمی زەمینی باڵەخانەی دادگا ئامادەبن بۆ تاقیکردوە و هەڵسەنگاندن.

- ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەکردوە بۆ وەرگێری یاسایی لە زمانەکانی (ڕوسی ، یۆنانی، ئەڵمانی، ئیتالی، هۆڵەندی ، چینی) ، ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٣/٩/١٩ کاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی ڕاهێنانی دادگای سلێمانی لە نهۆمی زەمینی باڵەخانەی دادگا ئامادەبن بۆ تاقیکردوە و هەڵسەنگاندن.

 

تێبینی/

- لیژنەکانی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن تەنها لەو ڕۆژانە دادەنیشن کە دیاریکراون و هەر کەسێک لە ڕۆژ و کاتی دیاریکراوی خۆی ئامادەنەبێت، مافی بەشداریکردنی نابێت.    

- ئەو بوارانەی تر کە لەم ئاگادارییەدا شوێن و کاتی تاقیکردوە و هەڵسەنگاندنیان دیاری نەکراوە، چاوەڕێبن لە زوترین کاتدا لە ڕێگەی سایت و پەیجی فەرمی دادگاوە ئاگاداردەکرێنەوە.