دادگا شارستانییەکان



بەروار: چوارشەممە - ٠٨ / ئایار / ٢٠١٩


دادگا شارستانییەکان

دادگا شارستانیەکان ( المحاکم المدنیە)

پێکدێت لە دادگاکانى:-
قۆناغى یەکەم:

١- بەرایى
٢- بارى کەسێتى
٣- مەوادى کەسایەتى
٤- کار
قۆناغى دووەم: دادگاى تێهەڵچونەوە.
تێبینى:-
دادگاى پێداچونەوەى هەرێمى کوردستان بەرزترین دەسەڵاتى دادوەریە، بەڵام بەقۆناغێک ئەژمارناکرێت لە قۆناغەکانى دادگا شارستانیەکان.

تایبەتمەندى:-
بەشێوەیەکى گشتى دادگا شارستانیەکان تایبەتمەندن بە:-
١)
بینینى ئەو داوا و کێشانەى کە بەهۆى مامەڵە مەدەنیەکانى ڕۆژانە بەرزدەکرێنەوە یان پەیوەندیدارن بە پەیوەندیە خێزانیەکان، کە بەپێى یاسا تایبەتمەندى هەر دادگایەک دیاریکراوە
٢) دەرکردنى ئەو بەڵگەنامە (حجج)ـانەى کە کەسەکان بۆ کاروبارى ڕۆژانە پێویستیان پێیەتى و بەپێى یاسا ڕێکارەکان و دادگاى تایبەتمەند بە هەر یەکێکیان دیاریکراوە.

دادگا شارستانیەکان پێکدێن لە:-
یەکەم:-
دادگاى بەرایى (محکمە البداءە): لە یەک دادوەر پێکدێت و تایبەتمەندە بە:
١) بینینى ئەو داوایانەى کە لەئەنجامى کێشەى نێوان دوو لایەن یان زیاتر لەبوارى شارستانى (التعاملات المدنیە) بەرزدەکرێنەوە وەک (داواى قەرز، موڵکدارى، بندەستى، چۆڵکردنى موڵک و ….هتد) بەپێى یاساى شارستانى و یاسا و بڕیارە کارپێکراوە پەیوەندیدارەکان.
جۆرەکانى داواى دادگاى بەرایى:-
ڕ‌) داواى ئاسایى.
ب‌) داواى بەپەلە. بەپێى مادەکانى (١٤١– ١٥٠) لەیاساى دادبینى شارستانى.
ت‌) فەرمان لەسەر داواکارى. بەپێى مادەکانى (١٥١– ١٥٣) لە یاساى دادبینى شارستانى.
٢) دەرکردنى بەڵگەکانى (دابەشنامەى یاسایى، بەخێوکردن/ إعالە).

دووەم:- دادگاى بارى کەسێتى (محکمە الاحوال الشخصیة):

سێیەم:- دادگاى مەوادى کەسایەتى (محکمە المواد الشخصیة):
لە یەک دادوەر پێکدێت و تایبەتمەندە بە بینینى تەواوى ئەو داوایانەى پەیوەستن بە هاوسەرێتى و ئەوەى لەئەنجامى دروست دەبێت کاتێک هاوسەرەکان مسوڵمان نەبن، یان مسوڵمانى بیانى بن بەڵام دەوڵەتى خۆیان شەریعەتى ئیسلام پەیڕەو نەکات لە کاروبارى کەسایەتیدا.. هەروەها ئەو بەڵگانەش دەردەکات کە لە تایبەتمەندیەتى بۆ داواکارانى نامسوڵمان.

چوارەم:- دادگاى کار:
لە یەک دادوەر پێکدێت و تایبەتمەندە بەبینینى:
١) ئەو داوایانەى کە لەئەنجامى پەیوەندى کار (علاقات العمل) لەنێوان کرێکار و خاوەن کار دروست دەبن، بەپێى یاساى کارى کارپێکراو.
٢) ئەو سکاڵایانەى کە فەرمانگەى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى تۆماریان دەکات لەسەر خاوەن کار یان کرێکار بەپێى یاساکانى تایبەت بە دابینکردنى کۆمەڵایەتى کرێکاران.
تۆمارکردنى داوا لەم دادگایانەدا:-
١) بۆ سوود وەرگرتن لەم خزمەتگوزاریە لەسیستمى ئەلکترۆنى دادگادا پێویستە داواکار سەرەتا خۆى تۆماربکات لە سیستەمەکەدا و ناوى بەکارهێنەر و ژمارەى نهێنى خۆى هەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە بەکارهێنەر پۆستى ئەلکترۆنى (ئیمەیل)ى خۆى هەبێت.
٢) هەرکەسێک خۆى لەسیستەمەکە تۆمار نەکات ئەتوانێت داوا بەرز بکاتەوە لەڕێگەى داوانوس (کاتب العرائچ) کە لەدەرەوەى دادگان، یان لەڕێى پارێزەرێکى تۆمارکراو لە سیستەمەکە پاش ئەوەى بریکارنامەیەکى یاسایى بۆ دەکاتەوە.
٣) پاش چونە ناو سیستەمى ئەلکترۆنى دادگا پێویستە:
٤) دواتر پێویستە داواکار بچێتە سەنتەرى خزمەتگوزارى دادگا (serves center) بەمەبەستى بەدواداچون و پێداچوونەوە بە ڕاستى و دروستى زانیاریەکان و دڵنیابوون لە کەسێتى داواکار، پاشان داواکاریەکە تۆمار دەکرێت و ژمارەى تایبەتى خۆى دەدرێتێ.
٥) دانى ڕەسم:- هەموو داوایەکى شارستانى پێویستە ڕەسمى یاسایى بۆ بدرێت (جگە لە تۆمارکردنى داوا لەلایەن کرێکارەوە بەپێى یاساى کار). دانى ڕەسم بەشێوە ڕاستەوخۆ (کاش) دەبێت لەبەشى ژمێریارى دادگا (تائێستا ئەم شێوازە کارایە).. یان بەشێوەى ئەلکترۆنى دەبێت (لەئێستادا کارا نیە).. تەواوى ڕەسمەکان بە دراوى عێراقی (دینار) وەردەگیرێن.
٦) داواکارى بەڵگەنامەکان (گلبات الحجج):- ئەو بەڵگەنامانەى لە دادگاى بەرایى دەردەکرێن بریتین لە:-
ڕ‌) دابەشنامەى یاسایى (القسام القانونی).
ب‌) بەڵگەى بەخێوکردن (حجە اڵاعالە).


قۆناغەکانى دەرکردنى بەڵگەنامەکان:-

دادگاى تێهەڵچونەوە:-
دادگاى تێهەڵچونەوە پێکدێت لە دەستەیەک کە سەرۆکایەتى دەکرێت لەلایەن سەرۆکى دادگاى تێهەڵچونەوە یان یەکێک لە جێگرەکانى و ئەندامێتى دوو دادوەر وەک ئەندامانى دادگاى تێهەڵچونەوە.
دادگاى تێهەڵچونەوە بە دوو شێوە پێکدێت (دوو جۆر دەسەڵاتى هەیە)
یەکەم:- دەستەى تێهەڵچونەوەى بنەڕەتى: تایبەتە بە بینینى ئەو تانە (داواکارى)ى تێهەڵچونەوە کە پێشکەش دەکرێت لەسەر ئەو بڕیارانەى دادگاکانى بەرایى سنورى دەسەڵاتى دادگاکە دەریاندەکات و شیاوى تێهەڵچونەوەن.. وە ماوەى یاسایى تانەى تیهەڵچونەوە (١٥) ڕۆژە لەبەروارى ڕۆژى دواى ئاگاداربوون بە بڕیارە بەراییەکە.
دووەم:- دەستەى تێهەڵچونەوەى پێداچوونەوە: تایبەتە بە بینینى ئەو تانە (داواکارى)ى پێداچونەوە (الگعون التمییزیە) لەسەر ئەو بڕیارانەى کە لەدادگاکانى بەرایى یان کەتن یان لیژنەى چەسپاندنى موڵکدارى یان بەڕێوەبەرایەتیەکانى جێبەجێکردن، یان هەر دادگا یان دەستە یان لایەنێک دەریان دەکەن و بەپێى یاسا دەسەڵاتى بینینى تانەى پێداچونەوەیان دراوەتە دادگاى تێهەڵچونەوە بەشێوەى پێداچوونەوە.. ماوەى تانەى پێداچوونەوە لە دادگاى تێهەڵچونەوە بەشێوەى پێداچوونەوە ئەگۆڕێت بەپێى ئەو شوێنەى بڕیارەکەى دەرکردووە یان بەپێى ئەو یاسایەى کە بڕیارەکەى لەسەر دەرکراوە.