دادگا سزاییەکان



بەروار: چوارشەممە - ٠٨ / ئایار / ٢٠١٩


دادگا سزاییەکان

دادگا سزاییەکان

1- دادگاى کەتن (محکمە جنح)
لە هەر شوێنێک دادگاى بەرایى هەبێت دادگاى کەتن پێکدێت، لەیەک دادوەر ئەگەر دادوەرى تایبەتیش بەدادگاى کەتن دانەنرێت لەو شوێنانەى دادگاى بەرایى لێیە ئەوا دادوەرى دادگاى بەرایى تەرخانى دادگاى کەتنیش ئەبینێت.
بۆ نموونە لەو (قەزا)یانەى دادگاى بەرایى لێیە ء دادگاى کەتنى لێنیە، ئەوا دادوەرى بەرایى دادوەرى دادگاى کەتنیشەء ئەو کێشانە دەبینێت کە لەتەرخانى دادگاى کەتنن.

تەرخانیەکانى دادگاى کەتن (اختێاێات محکمە جنح)
لەرووى شوێنیەوە:

سەبارەت بە تەرخانى دادگاى کەتن لە ڕووى شوێنەوە، هەمان ئەو بنەمایانە جێبەجێدەکرێن کە لەتایبەتمەندى شوێنى دادگاى لێکۆڵینەوەدا پەیڕەودەکرێن.

لەرووى جۆرەوە:
بەگوێرەى مادەى (138/ڕ) لەیاسای بنەماکانی دادگایی سزایی دادگاى کەتن تەرخانە بۆ بینینى تاوانەکانى کەتن ء سەرپێچى.
وە تاوانی سەرپێچی ئەو تاوانەیە سزاکەی بریتیبێت لە بەندکردنێک بۆ ماوەى (24) کاتژمێر تا سێ مانگ وە یان غەرامەیەک لە 45000 دینار زیاتر نەبێت.
تاوانی کەتن ئەو تاوانەیە سزاکەی بەندکردن بۆ ماوەیەک لە سێ مانگ کەمتر نەبێت و لە 5 سالڕ زیاتر نەبێت یان بە غەرامە.

2. دادگاى تاوانەکان (محکمە جنایات)
دادگای تاوانەکان  دوو دەسەڵاتی هەیە یەکەمیان بە سیفەتی بنەڕەتی و دووەمیان بە سیفەتی پێداچوونەوە:
دادگای تاوانەکان بەسیفەتی بنەڕەتی:
دادگاى تاوانەکان ، لەناو سنورى ناوەندى پارێزگا پێکدێت یاخود دەشێت لە دەرەوەى ناوەندى سنورى پارێزگاش پێکبێت، لەهەردوو شوێنى ئاماژە بۆ کراویش، دەشێت دادگایەک یان زیاتر لەدادگایەک لەهەمان شوێن پێکبێت.
لەبارەى تەرخانى دادگاى تاوانەکان لەرووى جۆریەوە، ئەوا مادەى (138/ب) دیاریکردووە بە بینینى تاوانەکانى لەجۆرى تاوانەکان ، هەروەها تاوانەکانى لەجۆرى تر کە یاسا بۆى دیاریکردووە.
تاوانى تاوانەکان ئەو تاوانانە کە سزاکەیان بریتیە لە (سێدارە.زیندانی هەتاهەتایی.زیندانی کاتی).

دادگاى تاوانەکان بەسیفەتى پێداچوونەوە :
ئەم دادگایە سەرەڕاى تەرخانە بنەڕەتییەکەى کە بینینى داواکانى تاوانەکان  هەر داوایەکى تر کە لەیاسادا بۆیدیاریکرابێت، بە گوێرەى تەرخانە پێداچوونەوەکەى ،ئەم تانوتانە یەکلاییدەکاتەوە.
ڕ‌. تانە لە بڕیارى هەواڵەى دادگاى لێکۆڵینەوە بۆ دادگاى سزایى.
ب‌. بڕیار لە تانەی بڕیارەکانى دادگاى لێکۆڵینەوە.
ج. دەستوەردانى پێداچوونەوە لەو دۆسیانەى دەخرێتە بەردەمى.