دادگای نەوجەوانان یەکێکە لە دادگا سزاییەکان و تایبەتمەندە بە دادگایی کردنی نەوجەوانان ئەوانەی لەخوار تەمەنی ١٨ ساڵی و لەسەروو ١١ ساڵیەوەن کاتێک تۆمەتبار دەکرێن بە ئەنجامدانی تاوانێک..
دادگای نەوجەوانان پێکدێت لە دادوەرێک کە لەپۆلێنی سێیەم کەمتر نەبێت و ئەندامێتی دوو کەس، یەکێکیان یاسایی و ئەویتریان تایبەتمەند لە زانستە پەیوەندیدارەکانی بواری نەوجەوانان بۆ دادبینی لە تاوانەکانی جۆری (جینایات).
دادگای نەوجەوانان تەنها لە دادوەرەکەی پێکدێت بۆ دادبینی لەو داوایانەی لەجۆری کەتن و سەرپێچین.
هەروەها دادگای نەوجەوانان ڕۆڵی دادگای تاوانەکان بەسیفەتی پێداچوونەوە دەبینێت بۆ بینینی بڕیارەکانی دادوەری لێکۆڵینەوەی نەوجەوانان.
هەر ئەم دادگایە بڕیار لە حاڵەکانی پەرتەوازەیی و لادانی ڕەوشت و بەرپرسیارێتی سەرپەرشتیاری نەوجەوان و خستنە پاڵی منداڵانی بێ دایک و باوک بۆ ئەو ژن و مێردانەی داوایدەکەن، دەدات.