لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانی ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە پێشتر داواکارییان پێشکەشکردبوو بۆ پێدانی مۆڵەتی کاری شارەزایی و ناویان لەم لیستەدا هاتووەـ ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/١٠/٢٢ کاتژمێر ٨:٤٥ خولەکی سەرلەبەبانی لە هۆڵی کۆبونەوەکان لەناو باڵەخانەی دادگای سلێمانی لە نهۆمی زەمینی ئامادەبن بۆ چاوپێکەوتن و سوێند خواردن و پڕکردنەوەی بەڵێننامە.
تێبینی/
١- تەنها ئەو کەسانە مەرجە یاساییەکانیان تێدابووە و ڕێکارەکانیان تەواو کردوە وەک شارەزا قبوڵکراون کە لەم لیستەدا ناویان هاتووە.
٢- لیژنەکە تەنها ئەو ڕۆژە دادەنیشێت و، هەر کەسێک لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادەنەبێت مافی دەفەوتێت.
٣- بەشداربوو پێویستە لەسەر وەرەقەیەک کۆپی کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری یان تەسکەرە و کارتی زانیاری لەگەڵ خۆی بێنێت.
٤- بەشداربوو پێویستە وێنەیەکی نوێی پشت سپی لەگەڵ خۆی بێنیت کە شیاوبێـت بۆ ناسنامەی شارەزای دادوەری.