سەرۆکی دادگا سەردانی دادگاکانی ئیدارەی ڕاپەڕینی کرد



بەروار: یەک شەممە - ٢٦ / شوبات / ٢٠٢٣


سەرۆکی دادگا سەردانی دادگاکانی ئیدارەی ڕاپەڕینی کرد

لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوکانی بۆ دادگاکانی سەربە سەرۆکایەتیمان و بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکانیان و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکانیان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/٢/٢٣ بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە یاوەری بەڕێزان جێگرانی سەرۆکی دادگا سەردانی دادگاکانی پشدەر و جاجیاوا و ڕانیەی کرد.

لەسەردانەکەیدا چاویکەوت بە بەڕێزان دادوەران و فەرمانبەرانی ئەو دادگایانە و لە نزیکەوە گوێی بۆ کێشە و گرفتەکانیان گرت و ڕایگەیاند کە ئەوەندەی لە دەستەڵات و توانای سەرۆکایەتیمان بێت هەوڵی تەواو دەدەن بۆ چارەسەری کێشەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری.

هەروەها لە سەردانەکەیدا بەڕێزان جێگرانی داواکاری گشتی و ژووی پارێزەرانی بەسەرکردەوە و باس لە کێشەکانی کرێی ماندوبونی پارێزان و گرنگی و پێویستی کردنەوەی دادگای تاوانەکانی ڕانیە کرا.