بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەی رۆژی ١٢/١٢/٢٠٢٢ ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٢/١٥ بەرێز دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە باڵەخانەی دادگای سلێمانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد کە هەریەکە لە بەڕێزان سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەی تۆمارکردنی خانوبەرەی سلێمانی/١ و ٢ و و دادوەرانی دادگای بەرایی سلێمانی/١ و٤ نوێنەری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی ئامادەیبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنکرا بۆ ڕێکار و هەنگاوەکانی باشترکردنی میکانیزمی دیاریکردنی قەرەبوو لە کاتی خۆماڵەکردن و کوژاندنەوەی زەوی کە لە کۆبونەوەی ڕابردوودا بڕیاری لەسەردرابوو.
پاشان بڕیاردرا کە سەرجەم ئیجرائات و ڕیکارەکانی ئەو بوارە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و یەکبخرێت بەجۆرێک کە دادپەروەی تەواوی تێدا بەرجەستە ببێت و هەم سامانی گشتی بەهەدەرنەدرێت و هەم هاووڵاتیانیش زەرەرمەند نەبن و ئەو ڕێگریانەش لابدرێن کە دەبنە هۆکاری وەستاندنی ئەو پڕۆژانەی کە سوودی گشتی تێدایە.
لەکۆتاییدا جەختکرایەوە لە گرنگی بوونی هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان فەرمانگەکانی حکومەت و دامودەزگا فەرمییەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و کەمکردنەوەی ڕۆتین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان.