سەرۆکی دادگا پێشوازی لە شاندێکی قونسوڵخانەی بەریتانیا کرد



بەروار: پێنج شەممە - ٢٦ / کانوونی دووەم / ٢٠٢٣


سەرۆکی دادگا پێشوازی لە شاندێکی قونسوڵخانەی بەریتانیا کرد

ڕۆژ چوارشەممە ٢٠٢٣/١/٢٥ بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازیکرد لە شاندێکی قونسوڵخانەی بەریتانیا کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان خاتوو کریستینا، جێگری قونسوڵی بەریتانیا لە هەرێم و شاندێکی یاوەری.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی ئەو خولانەی کە ڕێکخراوێ (Axiom International) بە هاوکاری قونسوڵخانەی بەریتانیا بۆ دادوەران و لێکۆڵەرانی دادوەری دەیانکاتەوە.

شاندی میوان سوپاسی سەرۆکی دادگایان کرد لەپای ئاسانکاری و هەماهەنگی بۆ بەڕێوەچوونی خولەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی.

بەرێز سەرۆکی دادگا پاش بەخێرهێنانیان باسی گرنگی ئەو جۆرە خولانەی کرد و ئاگاداربونی دادوەرانی لە بنەما نوێیەکانی لێکۆڵینەوە و کاری دادوەری و نوێکردنەوەی بەردەوامی زانیاریەکانیانی بە پێویستیەکی هەنوەکەیی ناوبرد.