سەرۆکی دادگا سەردانی دادگای هەڵەبجەی کرد



بەروار: سێ شەممە - ٢٤ / کانوونی دووەم / ٢٠٢٣


سەرۆکی دادگا سەردانی دادگای هەڵەبجەی کرد

لە درێژەی دیدار و سەردانەکانی بۆ دادگاکانی سەربە سەرۆکایەتیمان،  بەرێز دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی، سەردانی دادگای هەڵەبجەی کرد. لە سەردانەکەیدا چاویکەت بە بەڕێزان دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی و فەرمانبەران و پارێزەران لەو دادگایە، سەرۆکی دادگا سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتیمانی دەربڕی بۆ دادوەر و فەرمانبەرانی ئەو دادگایە و، هەوڵ و ماندوبوونی ئەوانی لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان و چەسپاندنی یاسا لەو دەڤەرە بەرز نرخاند. لە دیدارەکانی بەڕێزیاندا لەگەڵ دادوەر و فەرمانبەران،باسی کێشە و گرفتەکاتی ئەو دادگایە کرا، کە گرنگترینیان کەمی ژمارەی دادوەر و لێکۆڵەری دادوەری و فەرمانبەر و کۆنی و خراپی مێز و کورسی و کەلوپەلەکانیان بوو. بەرێز سەرۆکی دادگا ڕایگەیاند ئەوەندەی لە توانا و دەسەڵاتی سەرۆکایەتیمان بێت، هەوڵی تەواو دەدات بۆ چارەسەری کێشەو گرفتەکانیان و، داواکارییەکانی تریشیان دەگەیەنێتە بەڕێزان لە ئەنجومەنی دادوەری مەبەستی چارەسەرکردنی و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.