ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم سوێندی یاساییان خوارد



بەروار: پێنج شەممە - ٠٢ / ئاب / ٢٠١٨


ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم سوێندی یاساییان خوارد

ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم سوێندی یاساییان خوارد

له‌ رێوره‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محمد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم، ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم سوێندی یاساییان خوارد.

شایه‌نی باسه‌، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ پێی بڕیاری ژماره‌ ( 227) له‌ (4/6/2018) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دامه‌زراندنی دادوه‌ری نوێ بۆ دادگای پێداچوونه‌وه‌ و پشت به‌ستن به‌ حوكمی ماده‌ 43 له‌ یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره‌ 23ی ساڵی 2007 بڕیاری دا، به‌ پێی ئه‌قده‌می دادوه‌ران و ریزبه‌ندیان له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێن و دواتریش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێدراوه‌ له‌ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌ پێی بڕگه‌ی چواره‌م له‌ ماده‌ی 37ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره‌ 23ی ساڵی 2007، و له‌سه‌ر رۆشنایی پاڵاوتنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری دا به‌ دامه‌زراندنی 10 دادوه‌ر وه‌ك ئه‌ندامی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

بەڕێز دادوەر:  لطیف عثمان شریف

بەڕێز دادوەر:  خدر حسن محمد

بەڕێز دادوەر:  هاشم عبدالحامد حمە سعيد

بەڕێز دادوەر:  کمال عبدالله رفیق

بەڕێز دادوەر:  شوان محي الدین علی

بەڕێز دادوەر:  نەشئەت أحمد رشید

بەڕێز دادوەر:  محمد مصطفى محمود

بەڕێز دادوەر: موصلح گیلانی عمر

بەڕێز دادوەر:  سامح عثمان یونس

بەڕێز دادوەر:  عبدالجبار عزیز حسن