سەرۆکی دادگا سەردانی دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/٧ و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کرد



بەروار: سێ شەممە - ٢٠ / ئەیلول / ٢٠٢٢


سەرۆکی دادگا سەردانی دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/٧ و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٩/١٨ بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سەردانی دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/٧ ی کرد و چاوی بە بەڕێزان دادوەران و ئەندامی داواکاری گشتی و لێکۆڵەرانی دادوەری و فەرمانبەرانی ئەو دادگایە کەوت و گفتوگۆ دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیشوکاری هاووڵاتیان و کێشە و گرفتەکانی ڕۆژانەیان کرا.

دواتر بەڕێز سەرۆکی دادگا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کرد و لەلایەن بەڕێز عەمیدی مافپەروەر (سالار عبدالله) بەرێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانیەوە پێشوازی لێکرا.

لە کۆبونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە ئەفسەرانی ئەو بەرێوەبەرایەتییە ئامادەی بوون، جەختکرایەوە لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان فەرمانگەکانی حکومەت، کە دەبێتەهۆی باشتر بەرێکردنی مامەڵەی ڕۆژانەی هاووڵاتیان وخێراتر چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕۆژانە دێتە ڕێیان.

لەبەرامبەردا بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکە، ستایشی هەنگاوەکانی سەرۆکایەتیمانی کرد بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و خێراتر بەڕێکردنی ئیشوکارەنیان.