سەرۆکی دادگا پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی (Axiom International)ی بەریتانی کرد



بەروار: سێ شەممە - ٠٦ / ئەیلول / ٢٠٢٢


سەرۆکی دادگا پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی (Axiom International)ی بەریتانی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٩/٦ بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازیکرد لە شاندێکی ڕێکخراوی (  Axiom International)ی بەریتانی کە لەلایەن قونسوڵخانەی بەریتانیاوە نێردرابوون.

شاندەکە بەمەبەستی گفتوگۆ کردن دەربارەی کردنەوەی چەند خولێکی تایبەت بە دادوەران و لێکۆڵەرانی دادوەری هاتبوون بە تایبەت لە بواری لێکۆڵێنەوەی تاوان و کەیسەکانی تیرۆر و مافی بەرگری و مافەکانی تۆمەتباران.

بەرێز سەرۆکی دادگا پاش بەخێرهێنانیان باسی گرنگی ئەو جۆرە خولانە و ئاشناکردنی دادوەران بە بنەما نوێیەکانی لێکۆلێنەوەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان خوازیارن شانبەشانی گرنگیدان بە کەیسەکانی تیرۆر گرنگی  بە سەرجەم بوارەکانی تری لێکۆڵێنەوەی تاوان بدرێت، وە ئامادەیی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی دەربڕی بۆ هەر هەنگاوێک کە خزمەت بە دامەزراوە دادوەرییەکان بکات لە هەرێمی کوردستان.

شاندی میوان سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگی هەمیشەیی سەرۆکایەتیمانیان کرد و ڕایانگەیاند کە پاش تەواوکردنی ئامادەکارییەکان لە نزیکترین کاتتدا دەست بە کردنەوەی خولەکان دەکەن.