سەرۆکایەتی دادگا ڕێز لە دادوەرە خانەنشینبووەکانی دەگرێت



بەروار: سێ شەممە - ٠٥ / تەمموز / ٢٠٢٢


سەرۆکایەتی دادگا ڕێز لە دادوەرە خانەنشینبووەکانی دەگرێت

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ سێ دادوەری خانەنشین ڕێکخست.

بەهۆی کۆتاییهاتنی تەمەنی یاساییانەوە سێ دادوەری بەڕێزی سەر بە سەرۆکایەتیمان خانەنشین بوون و ئەمرۆ کۆتا رۆژی دەوامیان بوو کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان دادوەران عبدالله اسماعیل امین و ابوبکر مولود عبداللە و صلاح الدين احمد عارف.

سەرەتا بەڕێز سەرۆکی دادگا وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا خزمەت و ماندووبوونی چەندین ساڵەی ئەو دادوەرانەی بەرز نرخاند و ڕایگەیاند خانەنشینبوونی ئەم دادوەرانە خەسارەتێکی گەورەیە بۆ دادگا و دەسەڵاتی دادوەری، بەڵام ڕەوتی ژیان ئاوایە و هەمووان پێیایدا تێدەپەڕین، پاشان سوپاسی کردن و هیوای ژیانێکی ئاسوودە و کامەران و تەندروستییەکی باشی بۆ خواستن و پێی ڕاگەیاندن کە دادگا دەستبەرداریان نابێت و هەمیشە و هەرکاتێک پێوییست بێت ڕاوێژیان پێدەکرێت و سود لە شارەزایی و ئەزموونیان وەردەگیرێت.

لەکۆتاییدا لەلایەن بەڕێز سەرۆکی دادگاوە بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو سێ دادوەرە بەڕێزە و بە سوپاسەوە بەڕێکران.