سەرۆکی دادگا پێشوازیکرد لە شاندێکی کونسوڵخانەی بەریتانیا



بەروار: سێ شەممە - ٠١ / ئازار / ٢٠٢٢


سەرۆکی دادگا پێشوازیکرد لە شاندێکی کونسوڵخانەی بەریتانیا

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٢/٢/٢٨ بەرێز دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازیکرد لە خاتوو (کریستین مەکلین) نوێنەری کونسولخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.

مەبەست لە سەردانەكە زیاتر پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان دادگاكان و كونسوڵخانەی بەریتانیا بوو، كە پێشتر بە هاوكاری كونسوڵخانەی ناوهاتوو چەند خولێكی بەهێزكردنی رێكارەكانی لێكۆڵینەوە لە تاوان بۆ دادوەران و لێكۆڵەرانی دادوەری رێكخرابوو، دەرئەنجامی ئەو خولانە بەباش هەڵسەنگێنرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی ئەو جۆرە خولانە بۆ شارەزابوونی دادوەران و لێكۆڵەرانی دادوەری لە رێكاری نوێی لێكۆڵینەوە و ئەزموونی دامەزراوە دادوەریەکانی وڵاتانی تر.

بەڕێز سەرۆكی دادگا ئامادەیی دەربڕی بۆ هەر هەنگاوێک کە خزمەت بە بواری زانستیی و كایەی دادوەری بکات لە هەرێمی کوردستان.