سەرۆکی دادگا پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی سویسرا کرد



بەروار: چوارشەممە - ٢٠ / تشرینی یەکەم / ٢٠٢١


سەرۆکی دادگا پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی سویسرا کرد

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢١/١٠/٢٠ بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازیکرد لە بەڕێز (ئۆلیڤەر مۆلەر) بەرپرسی دیسکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی سویسرا و شاندێکی یاوەری.

لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لەسەر دروستکردنی هەماهەنگی لە نێوان دادگاکانی هەرێم و وڵاتی سویسرا و، دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ دڵنیابونەوە لە ڕاستی و دروستی ئەو بەڵگەنامانەی کە بە ناوی دادگای سلێمانییەوە پێشکەش دەکرێت تەوەرێکی سەرەکی گفتۆگۆکان بوو.

شاندی میوان سوپاسی بەڕێز سەرۆکی دادگایان کرد بۆ دیدارەکە و هەر هاوکاریەک کە پێشکەشی دەکات لەو بوارەدا.