سەرۆکی دادگا پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی (Axiom) کرد



بەروار: سێ شەممە - ٣٠ / ئازار / ٢٠٢١


سەرۆکی دادگا پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی (Axiom) کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠-٣-٢٠٢١ بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازیکرد لە شاندێکی ڕێکخراوی (Axiom) کە ڕێکخراوێکی بەریتانیە و لە بواری یاسادا کار داکات، شاندەکە بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی لە نێوان دەزگاکانی دادوەری هەرێم و بەریتانیا هاتبوون. 

بەرێز سەرۆکی دادگا پاش بەخێرهاتنیان کورتەیەکی لەسەر بەشەکانی دادگا و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و گرفت و کێشەکانی دادگای بۆ شاندی میوان خستەڕوو، پاشان بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر بەڕێز سەرۆکی دادگا و شاندی میوان چەند بەشێکی دادگایان بەسەر کردەوە.

شاندەکە خۆشحاڵی و سەرسامی خۆیان دەربڕی بە شێوازی بەڕێوەچوونی کارەکانی دادگا و ڕایانگەیاند کە ئەوەی لە دادگای سلێمانی بینیویانە لە سیستمی ئەلکترۆنی و پاک و خاوێنی و ڕێکخستنی شوێن و تابلۆ و ژمارەی سەر ژوور و بەشەکان (کە بە سێ زمان نوسراوە) لە هیچ دادگایەکی تری عێراق نەیانبینووە و، ڕایانگەیاند کە بۆ زیاتر خزمەتکردنی بواری دادوەری لەم ناوچەیە خولێکی تایبەت بۆ دادوەرانی دادگای تێهەڵچونەوە و دادگای تاوانەکان دەکەنەوە.