کۆبونەوەیەکی گرنگ تایبەت بە نەهێشتنی زیادەڕەوی



بەروار: یەک شەممە - ١٤ / شوبات / ٢٠٢١


کۆبونەوەیەکی گرنگ تایبەت بە نەهێشتنی زیادەڕەوی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٢/١٤ بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لەگەڵ هەریەکە لە بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی قەزای مەرکەزی سلێمانی و سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و سەرۆکی دادگای تاوانەکان و داواکاری گشتی و دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی و دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی شارەزوور کۆبوەوە.

کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕەوی و، پاش گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە هەمووان جەختیان کردەوە لە پێویستی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (۳)ی ساڵی ۲۰۱٨ کە تایبەتە بە رێگری لە زیادەرۆیی و لابردنی لە سەر زەوی و زار و موڵکی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق.