سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠-٨-٢٦ بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازیکرد لە هەریەکە لە بەڕێزان ئازاد توفیق پارێزگاری هەڵەبجە و کاوە شێخ علی جێگری پارێزگار.
لەدیدارێکدا شاندی میوان سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆکی دادگایان کرد بۆ کردنەوەی دادگای تاوانەکانی هەڵەبجە و سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی هەڵەبجە.
لە بەرامبەردا بەڕێز سەرۆکی دادگا خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەی بەڕێزیان دەربڕی و ڕایگەیاند، سەرەڕای قەیرانی دارایی و کەمی ژمارەی دادوەر و فەرمانبەر بەهاوکاری ئەنجومەنی دادوەری هەوڵی تەواو دەدەن بۆ کردنەوەی دادگای تاوانەکانی هەڵەبجە و، دواتر کردنەوەی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی هەڵەبجە، وە داوای لێکردن ئەو نوسراوەی ئەنجومەنی وەزیران کە باس لە پێویستی بوونی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوە دەکات لەو پارێزگایە، بە نوسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتیمان بکەن و تا لە ڕێگەی خۆمانەوە ئاراستەی ئەنجومەنی دادوەری بکەین، وە بە هاوکاری ئەنجومەنی دادوەری پەلە بکرێت لە کردنەوەی ئەو دادگایانە.
لە کۆتاییدا بەڕێز سەرۆکی دادگا ڕایگەیاند کە ئەوان پشتگیری و هاوکاری هەر کار و پڕۆژەیەک دەکەن کە خزمەت بە هاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە بکات.