سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاماری راگیراوان (موقوفین) لەلایەن دادگاكانی لێكۆڵینەوە بڵاو دەكاتەوە



بەروار: شەممە - ٠٤ / نیسان / ٢٠٢٠


سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاماری راگیراوان (موقوفین) لەلایەن دادگاكانی لێكۆڵینەوە بڵاو دەكاتەوە

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاماری راگیراوان (موقوفین) لەلایەن دادگاكانی لێكۆڵینەوە بڵاو دەكاتەوە، كە بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاری دۆخە گشتییەكە و رەچاوكردنی جۆری تۆمەت و مادە یاساییەكەی و بەپێی یاسا دادوەرانی لێكۆڵینەوە زۆربەی تۆمەتبارانیان بە كەفالەت ئازاد كردووە و هەندێك لە تۆمەتباران تائێستا كەفالەتەكەیان دەستەبەر نەكردووە و دەرنەچوون، بەشێكی تریش لە تۆمەتباران ناتوانرێت بە كەفالەت ئازاد بكرێن لەبەر ئەوەی تۆمەتەكانیان كوشتن یان بازرگانی مادەی هۆشبەر یان ئەو مادە یاساییانە دەیانگرێتەوە كە بەپێی یاسا شیاوی ئازادكردن بە كەفالەت نین.