دادگای سلێمانی سیمینارێک بۆ دادوەرانی دادگاکانی لێکۆڵینەوەی سلێمانی ڕیکدەخات



بەروار: سێ شەممە - ٢٥ / شوبات / ٢٠٢٠


دادگای سلێمانی سیمینارێک بۆ دادوەرانی دادگاکانی لێکۆڵینەوەی سلێمانی ڕیکدەخات

سەربە بەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٢/٢٥ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی سیمینارێکی بۆ دادوەرانی دادگاکانی لێکۆڵینەوەی سلێمانی ڕێکخست.

سمینارەکە لە لایەن بەڕێز د. بەرزان دارتاش، بەڕێوەبەری پەیمانگای پزیشکی دادوەرییەوە پێشکەش دەکرێت و، ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.

 بابەتەکانی سیمینارەکە تایبەت دەبێت بە ڕێکارەکانی پزیشکی دادوەری و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان و ڕوونکردنەوەی پێویست سەبارەت بە ڕاپۆرتەکانی توێکاری تایبەت بەو کەیسانەی کە لە دادگاکانی لێکۆڵینەوە، لێکۆڵینەوەی تێدادەکرێت و پزیشکی دادی ڕاپۆرتی خۆی لەبارەوە پێشکەش دەکات.