سەرۆکی دادگا لەگەڵ دادوەری دادگاکانی لێکۆڵینەوەی سلێمانی کۆبوەوە



بەروار: یەک شەممە - ٢٣ / شوبات / ٢٠٢٠


سەرۆکی دادگا لەگەڵ دادوەری دادگاکانی لێکۆڵینەوەی سلێمانی کۆبوەوە

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٢/٢٣ ، بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێزان دادوەرانی دادگانی لێکۆڵینەوەی سلێمانی کۆبوەوە، لە کۆبوونەکەدا جەختکرایەوە لە باشتر و خێراتر جێبەجێکردنی کاری پێڕاگەیاندن "تەبلیغات" ، هەروەها جەختکرایەوە لەوەی پێویستە وتەی لایەنەکانی داواکان باشتر و چڕوپڕ تر وەربگیرێت.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی دادگا ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە پزیشکی دادوەریی بە شارەزا وەربگیرێت نەک وەک شاهید، هەروەها جەختبکرێتەوە لە باشترکارکردن لە سیستمی ئەلکترۆنی و چاککردنی کەموکورتییەکان. ئاماژەی بەوەشکرد کە نابێت هیچ چاوپۆشییەک بکرێت لە تاوانەکانی ناوزڕاندن بە تایبەت لە ئەمڕۆدا ئەو جۆرە تاوانە زۆر بووە و بووەتە هۆی و دروستبوونی چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی.