ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٢/١٧ بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازیکرد لە بەڕێز د. هەڤاڵ ابوبکر پارێزگاری سلێمانی.
لەدیدارێکدا کە بەڕێز نوێنەری پارێزگاری سلێمانی بۆ سیستمی ئەلكترۆنی دادگا ئامادەی بوو، گفتوگۆ کرا سەبارەت بە یاسای نوێی زیادەڕۆیی و دیاریکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتی هەریەکە لە دادگاكان و یەکە ئیداریەکان. تەوەرێکی تری دیدارەکە تایبەت بوو بە دابینكردنی فەرمانبەر بۆ باشتر راپەڕاندنی ئیشوكاری سیستمی ئەلكترۆنی دادگا كە پێشتر بەڕێز پارێزگار بەڵێنی دابوو لە فەرمانگەکانی تری پارێزگای سلێمانی هەوڵی دابینكردنی فەرمانبەری پێویست بۆ دادگا بدات و بەڕێزیان ڕایگەیاند پاش سەردانکردنی بەشێک لەو فەرمانگانەی کە فەرمانبەری بواری ئایتیان هەیە، هەر فەرمانبەرێک گونجاو بوو بۆ کاری سیستمی ئەلکترۆنی دادگا، کار بکات بۆ گواستنەوەیان بە شێوەی تەنسیب بۆ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی.