سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٢/١٧ بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕاستاندنی سلێمانی و نوێنەری چەند لایەنێکی پەیوەندیدار کۆبوەوە..
لەکۆبونەوەکەدا کە نوێنەری هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و نوسینگەی ڕاساندنی سلێمانی و فەرمانگەی دادنوسی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامادەی بوون، گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ ئەوەی زۆرترین ئاسانکاری بکرێت بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی لەکارو مامەڵەکانی ڕاساندن (تصدیق) کە ئێستا نوسینگەی لە شاری سلێمانی کردوەتەوە و، چارەسەکردنی هەر کێشە و گرفتێک کە ڕەنگە لەداهاتوودا بێنە بەردەم کارەکانی ئەو نوسینگەیە.