سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/١/٢٢ بەرێز دادوەر جاسم جزاء جافر سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سەردانی قەزای قەرەداغی کرد و لەلایەن بەڕێزان قایمقامی قەزای قەرەداغ و بەڕێوەبەری پۆلیس و بەڕێوەبەری هاتوچۆ و بەڕێوەبەری شارەوانی و بەڕێوەبەری بنکەی ئاگر کوژاندنەوە و بەرێوەبەری ئاسایشی قەزاکەوە پێشوازی لێکرا.
سەردانەکەی بەڕێز سەرۆکی دادگا بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و گفتوگۆ بوو بۆ ئامادەکاری کردنەوەی دادگای بەرایی قەرەداغ لە ڕووی گونجاوی شوێن و بینای دەستنیشانکراو بۆ ئەو مەبەستە .
ئەم هەنگاوەش لە میانی ئەو هەوڵانەدایە کە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی دەیدات بۆ زیادکردنی ژمارەی دادگاکان بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی و کارئاسانی بۆیان.
لەبەرامبەریشدا سەرجەم یەکە ئیداریەکانی قەزاکە وێڕای سوپاس و پێزانینیان بۆ هەنگاوەکانی ئەم سەرۆکایەتى یە، ئامادەیی خۆیان بۆ هەموو هاوکاری و کارئاسانی و پشتیوانیەک دەربڕی.