لیژنەی شارەزایانی دادوەری لە دادگای سلێمانی ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکات کە پێشتر ناسنامەکانیان گەڕاندنەوەتەوە لەڕۆژی یەکشەممە ٢٠١٩/١٢/٢٢ تا ٢٠٢٠/١/٢٢ سەردانی لیژنەی شارەزایانی دادوەری بکەن لە ژووی (١١٠) لەناو باڵەخانەی دادگای سلێمانی بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەی نوێکردنەوەی پێناسەکانیان.
- ماوەی دیاریکراو بۆ گەڕاندنەوەی ناسنامەکان درێژکراوەتەوە تا ٢٠١٩/١٢/٣١.
- ئەو بەڕێزەی سەردان دەکات بۆ نوێکردنەوەی ناسنامەکەی پێویستە خۆی ئامادەبێت.
- ئەو بەڕێزەی سەردان دەکات بۆ نوێکردنەوەی ناسنامەکەی پێویستە گروپی خوێنی خۆی بزانێت و وێنەیەکی نوێ لەگەڵ خۆی بێنێت.
- هەر بەڕێزێک هەڵە لە زانیاریەکانیدا هەبوو یان هەر تێبینیەکی هەبوو، پێویستە سەردانی دادگا بکات و بە نامە و پەیوەندی تەلەفۆنی هیچ کارێکی بۆ ناکرێت.