سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١٢/١٦ بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و لەلایەن بەڕێزان ئازاد توفیق پارێزگاری هەڵەبجە و کاوە علی جێگری پارێزگار پێشوازی لێکرا.
لەکۆبونەوەیەکدا کە بەڕێز دادوەری یەکەمی دادگای بەرایی هەڵەبجە ئامادەی بوو گفتوگۆ کرا دەربارەی تەواوکردنی ئەو ئامادەکاریانەی کە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی دەیکات بەمەبەستی کردنەوەی دادگای تاوانەکانی هەڵەبجە، کە بەمزووانە دەکرێتەوە وەک بناغەیەک بۆ کردنەوەی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی هەڵەبجە لە داهاتوودا.
بەڕێزان پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگار پشتیوانی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی دەربڕی و ئامادەیی خۆیان دوپاتکردەوە بۆ هەموو هاوکاری و کارئاسانیەک بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانی دەڤەرەکە.