سەرۆکی دادگا پێشوازی لە شاندێکی کونسوڵخانەی ئێران کرد



بەروار: سێ شەممە - ٢٩ / تشرینی یەکەم / ٢٠١٩


سەرۆکی دادگا پێشوازی لە شاندێکی کونسوڵخانەی ئێران کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٩/١٠/٢٩ بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازیکرد لە شاندێکی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی کە پیکهاتبوون لە بەڕێزان مەهدی شوشتەری قونسوڵی گشتی و شاندێکی یاوەری. لە دیدارەکەدا شاندی میوان داوایان لە بەڕێز سەرۆکی دادگا کرد کە هەر هاوڵاتیەکی ئێرانی دەستگیر کرا کونسوڵخانەی لێ ئاگاداربکرێتەوە، بۆ ئەوەی لەلایەن خۆیانەوە پارێزەری بۆ دابین بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی كاروبارە یاساییەكان بۆی، هەروەها داوای هەماهەنگی پێویستیان كرد لەو پرسانەی پەیوەندییان بە دادگاوە هەیە.. لەبەرامبەردا سەرۆکی دادگا ڕایگەیاند کە لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری ڕاوێژدەکات بۆ دروستکردنی هەماهەنگی یاسایی زیاتر بەپێی یاسا عێراقییە بەركارەكان، وە دادگا پێشوازی لەهەر هەوڵێک دەکات کە ببێتەهۆی خزمەتکردنی هاووڵاتیان و چەسپاندنی یاسا.