کۆمەڵێک فەرمانبەری خانەنشینکراو ڕێزیان لێنرا



بەروار: دوو شەممە - ٠١ / تەمموز / ٢٠١٩


کۆمەڵێک فەرمانبەری خانەنشینکراو ڕێزیان لێنرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٧/١ ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگا مەراسیمێکی شایستەی ڕێکخست بۆ ڕێزلێنان لە کۆمەڵێک فەرمانبەر کە ئەمڕۆ کۆتاڕۆژی دەوامیان بوو و خانەنشینکران..

سەرەتا بەڕێز سەرۆکی دادگا وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا خزمەت و ماندووبوونی چەندین ساڵەی ئامادەبووانی بەرز نرخاند و ڕایگەیاند پێمان ناخۆشە کە کۆمەڵێک فەرمانبەری کارا و چالاک و دڵسۆز بەجێماندەهێڵن، بەڵام ڕەوتی ژیان ئاوایە و هەمووان پێیایدا تێدەپەڕین، پاشان سوپاسی کردن و هیوای ژیانێکی ئاسوودە و کامەران و تەندروستییەکی باشی بۆ خواستن و پێی ڕاگەیاندن کە دادگا دەستبەرداریان نابێت و هەمیشە و هەرکاتێک پێوییست بێت ڕاوێژیان پێدەکرێت و سود لە شارەزایی و ئەزموونیان وەردەگیرێت.

بەڕێزانی ئامادەبوو سوپاسی سەرۆکی دادگایان کرد بۆ ئەم هەنگاوە دڵخۆشکەرە کە یەکەمجارە لە مێژووی دادگای سلێمانیدا کارێکی لەم شێوەیە بکرێت..

لەکۆتاییدا لەلایەن بەڕێز سەرۆکی دادگاوە بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ئامادەبووان و بەڕێزەوە بەڕێکران.