سەرۆکی دادگا لەگەڵ دادگاکانی کەتنی سلێمانی کۆبووەوە



بەروار: پێنج شەممە - ٢٧ / حوزەیران / ٢٠١٩


سەرۆکی دادگا لەگەڵ دادگاکانی کەتنی سلێمانی کۆبووەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/٦/٢٧ بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێزان دادوەران و فەرمانبەرانی دادگاکانی کەتنی سلێمانی کۆبووەوە.
دوای ئەوەی قۆناغی دووەمی سسیستمی ئەلکترۆنی کەوتوەتە کار و دادگاکانی لێکۆڵینەوە کاری پێدەکەن ڕایگەیاند کە پێویستە دادگاکانی کەتن لەجاران باشتر کاربەسیستمەکە بکەن و بەتەواوی بەکاریبێنن، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێز سەرۆکی دادگا کۆمەڵێک کڵێشە و فۆڕمی ئامادەکراوی بۆ شیکردنەوە کە لەلایەن بەڕێزیانەوە ئامادەکراوە و لەسیستمەکەدا بۆیان دانراوە وەکو کارئاسانیەک بۆ ئیش و کاریان، بۆ نمونە کڵیشەکانی (وتەی تۆمەتبار، وتەی سکاڵاکار، وتەی شایەت، ئاراستەکردنی تۆمەت، کۆنوسی دانیشتنی دادگاییەکان...).

بەڕێزان دادوەرانی کەتن و فەرمانبەران هەنگاوەکەیان زۆر بەئیجابی دانا و بەڵێنیاندا کە بەوپەڕی توانا و گەرم و گوڕیەوە کاری پێبکەن.