سەرۆکی دادگا پێشوازی لە شاندێکی دەستەی وەبەرهێنان کرد



بەروار: چوارشەممە - ١٩ / حوزەیران / ٢٠١٩


سەرۆکی دادگا پێشوازی لە شاندێکی دەستەی وەبەرهێنان کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/٦/١٩ بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازی کرد لە بەڕێز (عزیز سعید رشید) بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی و شاندێکی یاوەری..

سەرەتا وەفدی میوان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیان لە بەڕێز سەرۆکی دادگا کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.

پاشان لە دیدارێکدا بەگشتی هەماهەنگی نێوان فەرمانگەکان بە گرنگ زانرا و پاش ئەوەی گفتوگۆی چەند بابەتێکی پەیوەست بە وەبەرهێنان کرا، وەفدی میوان داوایان لە بەڕێز سەرۆکی دادگا کرد کە لەکاتی وەرگرتنی ئیجرائاتی یاسایی دژی ئەو بەڵێندەرانەی کە پڕۆژەکان جێبەجێ ناکەن یان سەرپێچی لە بڕگە و بابەتەکانی گرێبەستەکاندا دەکەن دادگا لێپێچینەوەی یاسایی توندیان لێ بکات و ڕەحمیان پێنەکات، بەڕێز سەرۆکی دادگاش ڕایگەیاند کە دادگاکان بەپێی یاسا بەرکارەکان ئیجرائاتی خۆی دەکات لەگەڵ هەموو کەس و لایەنێک بێ جیاوازی و یاساش ڕێگەیداوە بە توندکردنی ئیجرائات دژی هەرکەس و لایەنێک کە کارەکەی زیانی بۆ کۆمەڵگە و تێکدانی باری گشتی هەبێت.