سەرۆکی دادگا لەگەڵ فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی کۆبویەوە



بەروار: یەک شەممە - ١٦ / حوزەیران / ٢٠١٩


سەرۆکی دادگا لەگەڵ فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی کۆبویەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩/٦/١٦ بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لەگەڵ فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی کۆبووەوە. سەرەتا سەرۆکی دادگا سوپاسی سەرجەم فەرمانبەرانی کرد لەپای پابەندبوونیان بە دەوامی فەرمی و هەوڵ و تێکۆشانیان بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان، وە جەختیکردەوە لەسەر زیاتر گرنگیدان بە سیستمی ئەلکترۆنی دادگا و هەوڵدان بۆ زیاتر فراوانکردنی خزمەتگوزاریەکانی ئەو سیستمە و باشتر خۆماندووکردنیان لەوپێناوەدا.. پاشان بەرێزیان پابەندبوونی فەرمانبەرانی بە سیستمی یەکپۆشیەوە بەرز نرخاند و رایگەیاند کە جێی شانازیە دادگای سلێمانی یەکەمین دادگایە لە مێژووی عێراقدا کە سیستەمی یەکپۆشی جێبەجێ دەکات. لەکۆتاییدا ڕا و سەرنجی فەرمانبەران وەرگیرا لەسەر کێشە و گرفتەکانیان و سەرۆکی دادگاش بەڵێنی هەموو هاوکاری و پشتیوانیەکی دا بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ کاری فەرمانبەران تا بتوانن زۆرترین کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بکەن و بە کەمترین کات و باشترین شێوە مامەڵەکانیان بۆ ئەنجام بدەن.