سەرۆکی دادگا بینای نوێی دادگای بەرایی شارباژێڕی کردەوە



بەروار: پێنج شەممە - ٣٠ / ئایار / ٢٠١٩


سەرۆکی دادگا بینای نوێی دادگای بەرایی شارباژێڕی کردەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە ۲۰۱۹/٥/۳۰ بەڕێز دادوەر جاسم جەزاء جافر سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سەردانی قەزای چوارتای کرد و بە ئامادەبوونی بەڕێزان قایمقام و بەڕێوەری پۆلیس و بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی قەزاکە، بینای نوێی دادگای بەرایی شارباژێڕی کردەوە.. بینای نوێی دادگای بەرایی شارباژێڕ ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە تەواوکراوە بەڵام بەهۆی دووری شوێنی بیناکە لە سەنتەری شارۆچکەکە و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی وەکو ڕێگاوبان و ئاو و کارەبا و کەلوپەلی ناو بیناکە نەتوانرابوو دەوامی تێدا بکرێت و دادگا لە بینایەکی بچوک و نەشیاودا بوو، بەڵام بە هەوڵی بەڕێز سەرۆکی دادگا و هاوکاری و هەماهەنگی بەڕێزان قایمقامی قەزای چوارتا و پارێزگاری سلێمانی توانرا بیناکە بکرێتەوە .. بۆیە هاووڵاتیانی بەڕێزی سنوری هەردوو قەزای چوارتا و ماوەت ئاگادار دەکەینەوە کە لە ئەمڕۆوە دادگای بەرایی شارباژێڕ گوازراوەتەوە بۆ بینای نوێ و بۆ ڕاپەڕاندنی ئیشوکار و مامەڵەکانیان دەتوانن سەردانی بکەن.