قۆناغی دووەمی سیستمی ئەلکترۆنی دادگا کەوتەکار



بەروار: دوو شەممە - ١٣ / ئایار / ٢٠١٩


قۆناغی دووەمی سیستمی ئەلکترۆنی دادگا کەوتەکار

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠١٩/٥/١٣ بەڕێز دادوەر (جاسم جەزاء جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سەردانی هەرسێ دادگاکانی لێکۆڵینەوەی سلێمانی/١و٢ و٣ ی کرد و بنکەکانی پۆلیسی ئەزمەڕ و سەیوان چوارچرای بەسەرکردەوە بەمەبەستی کردنەوە و بەکارخستنی قۆناغی دووەمی سیستمی ئەلکترۆنی دادگای سلێمانی کە بریتیە لە وەرگرتنی سکاڵا و کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە بەشێوەی ئەلکترۆنی لەلایەن لێکۆڵەرانی پۆلیسەوە لە بنکەکانی پۆلیسدا، کە بۆیەکەمجارە دەخرێتەکار.

بەڕێز سەرۆکی دادگا سوپاسی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەجێبەجێکردنی ئەم هەنگاوەدا، وە بەڕێزیان لەسەردانەکەیدا بۆ بنکەکانی پۆلیس ڕێنمایی پێویستی سەبارەت بە چۆنیەتی کارکردنی ئەم سیستمە نوێیە پێدان و بەڵێنی هەموو هاوکاری و کارئاسانیەکی پێدان لەپێناو سەرخستنی ئەم قۆناغە وە بەڕێزان دادوەرانی لێکۆڵینەوەی ئاڕاستەکرد بۆ سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی سیستمەکە بەشێوەیەکی ڕێک و پێک تا بتوانرێت لە ڕێیەوە کار ئاسانی و خزمەتی زیاتری هاوڵاتیانی بەڕێز بکرێت بە کەمترین کات و باشترین شێوە.

لەم سەردانەیدا بەڕێز بەڕێوەبەری ئایتی سەرۆکایەتى دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی هاورێیەتی کرد.