سەرۆکی دادگا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کرد



بەروار: یەک شەممە - ٠٥ / ئایار / ٢٠١٩


سەرۆکی دادگا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کرد

سەرۆکی دادگا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٥-٥-٢٠١٩ بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کرد و لەلایەن بەڕێز عەمیدی مافپەروەر (سالار عبدالله محمد) بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەر و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکە پێشوازی لێکرا.

لەدانیشتنێکدا تاوتوێی ئیش و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو کرا و پێشتر لەسەردانێکی بەڕێز بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانیدا بۆ دادگای سلێمانی داوایان لە سەرۆکی دادگا کردبوو کە دادگایەکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە کاروباری پاسپۆرت و ونبوەکان دروست بکات بۆ ئاسانکاری کاروباری هاوڵاتیان و زوتر بەڕێکردنی مامەڵەکانیان.. بەڕێز سەرۆکی دادگا لە وتەیەکیدا زۆر سوپاسی پێشوازییە گەرمەکەیانی کرد و بەڵێنیدا پاش دراسەی بابەتەکە هەوڵی تەواو بۆجێبەجێکردنی داواکاریەکەیان بدات لە سۆنگەی کار ئاسانی و خزمەتی زیاتری دادگای سلێمانی بە هاوڵاتیانی خۆشەویست.