دادگای سلێمانی سیستمی یەکپۆشی جێبەجێکرد



بەروار: دوو شەممە - ١٥ / نیسان / ٢٠١٩


دادگای سلێمانی سیستمی یەکپۆشی جێبەجێکرد

دادگای سلێمانی سیستمی یەکپۆشی جێبەجێکرد

دوای ئەوەی بە فەرمانی بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیاری پەیڕوەکردنی سیستەمی

یەکپۆشی بۆ فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی و سەرجەم دادگاکانی سەربەم سەرۆکایەتی یە درا وە فەرمانبەرانیش لەڕێگەی ڕاپرسیەکی نوسراوەوە پشتگیری خۆیان بۆ بڕیارەکەی بەڕێزیان دەربڕی…

ڕۆژی ١٥-٤-٢٠١٩ سیستەمەکە خرایە بواری جێبەجێ کردنەوە و سەرجەم فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی و دادگاکانی سەربەم سەرۆکایەتى یە پابەند بون بە بڕیارەکەوە کە دەبێتە هۆی بەخشینی سیمایەکی شارستانیانەی جوان و شایستە بە تایبەتمەندی دادگا و، نەهێشتنی چینایەتی نێوان فەرمانبەران، وە هەروەها دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی دادگا دەکەن کە بەرچاو ڕونبن لە جیاکردنەوەی فەرمانبەران لە هاوڵاتی ئاسایی. فەرمانبەرانیش سودمەند دەبن لەڕوی دارایی و کاتەوە.

شیاوی باسە ئەم هەنگاوە بۆیەکەمجارە لە ئاستی کوردستان و عێراقدا جێبەجێ دەکرێت و سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشەنگی کاری داهێنەرانە و پێشکەوتووخوازانەیە وەک چۆن پێشتریش لە داهێنان و جێبەجێکردنی سیستمی دادگای ئەلکترۆنی پێشەنگ و سەرقافڵە بووە.

بەم بۆنەیەوە بەڕێز سەرۆکی دادگا سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەران دەکات بۆ پابەندبونیان و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازێت.