سەرۆکی دادگا پێشوازی کرد لە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی
سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦-٣-٢٠١٧ بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازی کرد لە بەڕێز عەمیدی مافپەروەر (سالار عبدالله ) بەڕێوەبەر و شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی.
لە دانیشتنێکدا باسی کێشەو گرفتە یاساییەکانی پەیوەست بە پاسپۆرت كرا و چارەسەری پێویستیان بۆ پێشنیار کرا.. سەرۆکی دادگا ئامادەیی هەموو هاوکارییەکى لەو بوارەدا دەربڕی.