سەرۆکی دادگا هەردوو دادگای هەڵەبجە و سەیدسادقی بەسەرکردەوە
سەرلە بەیانی رۆژی پێنجشەمە ۲۰۱۹/۲/۲۱ بەڕێز دادوەر جاسم جەزاء جافر سەردانی دادگای بەرایی هەڵەبجەی کرد لە پارێزگای هەڵەبجە بە مەبەستی بەدواداچوونی چۆنیەتی کردنەوەی دادگای تاوانەکانی هەڵەبجە، هەروەها دیاریکردنی شوێنێکی گونجاو بۆ دروستکردنی بینای سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی هەڵەبجە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا نیاز وایە تەشکیل بکرێت..
هەر بۆ ئەو مەبەسته لە بینای دادگای هەڵەبجە چاویکەوت بە خاتوو نوخشه ناسیح قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە و بەڕێزیشیان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک لەو پێناوەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە.
دواتر بەڕێز سەرۆکی دادگا سەردانی دادگای بەرایی سەیدسادقی کرد و لەگەڵ بەڕێزان دادوەران و فەرمانبەرانی ئەو دادگایە کۆبووەوە بە مەبەستی بەدواداچوونی ئیشوکارەکانیان و ڕادەی جێبەجێبوونی ئەو ڕاسپاردە و داواکارییانەی کە لەسەردانی پێشوویدا بڕیاری لێ درابوو..