کۆبونەوەیەکی گرنگی سەرۆکی دادگا و حکومەتی خۆجێیی سلێمانی



بەروار: پێنج شەممە - ٠٧ / شوبات / ٢٠١٩


کۆبونەوەیەکی گرنگی سەرۆکی دادگا و حکومەتی خۆجێیی سلێمانی

کۆبونەوەیەکی گرنگی سەرۆکی دادگا و حکومەتی خۆجێیی سلێمانی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠١٩/٢/٧ بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازی کرد لە بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبکر پارێزگاری سلێمانی و دادوەر مهدی ڕەشید فەرەج سەرۆکی داواکاری گشتی و لیوا حسن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و عەمید ئاسۆ طه بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی و د.صباح نصرالدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و توانا کمال سەرۆکی شارەوانی سلێمانی.

لە کۆبونەیەکی گرنگدا بارودۆخی یاسایی پارێزگای سلێمانی تاوتوێکراو جەخت کرایەوە کە لەهەموو دام و دەزگاکاندا یاسا سەروەر بێت و لەسەر و هەموو کەس و لایەنێکەوە بێت، هەروەها باسی چۆنیەتی چارەسەرکردنی پێشێلکارییە یاساییەکان کرا و تاوتوێی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی چەک هەڵگرتن و چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی و ڕۆڵی یەکە ئیداریەکان لەو بوارەدا کرا و ئاماژە بە گرنگی ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە وشیارکردنەوەی هاووڵاتیان و بەرەوپێش بردنى ڕۆشنبیری یاسایی کرا.
هەروەها تاوتوێی دۆخی تەندروستی کرا و جەختکرایەوە کە کردنەوەی کلینکی پزیشکان و عیادە ئەهلییەکان و هاوردەکردن و فرۆشتنی دەرمان بەپێی یاسا بێت، وە بەپێویست زانرا کە لەکاتی ئێشکگرتن و لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن پزیشکە پسپۆڕەکان لە نەخۆشخانەکان بن دەوام بەجێ نەهێڵن و بچنە عیادەکانیان چونکە ئەوە پێشێلکاری یاسایە.

پاش گۆڕینەوەی بیروڕاو گفتوگۆیەکی چڕو پڕ جەخت لە هەماهەنگی و هاوکاری هەموو لایەک کرایەوە لە پێناو باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و پاراستنی پرەنسیپە یاساییەکان، هەروەک بەردەوامیی ئەم کۆبوونەوانە بەپێویست زانرا.