سەرۆکی دادگا پێشوازی لە وەفدێکی خاچی سوری نێودەوڵەتی کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٩/٢/٣ بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازی کرد لە وەفدێکی لیژنەی سلێمانی ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی.
لە دیدارەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لە هاریکاری نێوان ڕێکخراوەکە و دادگا باس لە دۆخی ڕاگیراوان و بەندکراوان کرا.