سەرۆکی دادگا پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی کرد



بەروار: چوارشەممە - ٣٠ / کانوونی دووەم / ٢٠١٩


سەرۆکی دادگا پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی کرد

سەرۆکی دادگا پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی کرد

ئەمرۆ دوو شەممە٢٠١٩/١/٢١ بەرێز دادوەر جاسم جەزاء جافر سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازی کرد لە بەرێز دکتۆر صباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و وەفدێکی یاوەری .

لە دیدارێکدا باسی ئەو کێشە و گرفتە یاساییانە کرا کە توشی پزیشکان دەبن لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیاندا، سەرۆکی دادگا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەوەی کە کاری پزیشکی کارێکی پیرۆز و هەستیارە و خزمەتی گەورە بە کۆمەڵگا دەکات، دەبێت پزیشکانیش پابەندی یاسا و ڕێنماییەکارپێکراوەکان بن و مافەکانی نەخۆش بەهەموو شێوەیەک بپارێزن.