کۆبوونەوەی سەرۆکی دادگا لەگەڵ فەرماندەی کەرتەکانی پۆلیسی ناو شاری سلێمانی



بەروار: پێنج شەممە - ١٧ / کانوونی دووەم / ٢٠١٩


کۆبوونەوەی سەرۆکی دادگا لەگەڵ فەرماندەی کەرتەکانی پۆلیسی ناو شاری سلێمانی

کۆبوونەوەی سەرۆکی دادگا لەگەڵ فەرماندەی کەرتەکانی پۆلیسی ناو شاری سلێمانی

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ۱٧-۱-۲۰۱۹ بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لەگەڵ بەرپرس و ئەفسەرانی بنکەکانی پۆلیسی ناوشاری سلێمانی کۆبوەوە..

لە دیدارەکەدا چەند پرسێکی جۆراوجۆر تایبەت بە هەماهەنگی دادگا و بنکەکانی پۆلیس تاوتوێ کران لەوانە:

  • جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی دادگا سەبارەت بە پێڕاگەیاندنی دادوەری (تبلیغات القضائی) لەو بارەیەوە سەرۆکی دادگا جەختیکردەوە لە پێویستی وەرگرتنی زانیاری ورد و دروست لە لایەنەکانی داوا بەمەبەستی ئاسانکاری و خێرا ڕاپەڕاندنی کارەکانی دادگا و بنکەکانی پۆلیس.
  • کێشەکانی تایبەت بە بەکارهێنانی سیستەمی ئەلکترۆنی دادگا، وەک نەبونی کارەبای بەردەوام لە بنکەکانی پۆلیس و کەمی کادری شارەزا لەو بوارەدا.
  • کەمی ژمارەى لێکۆڵەرە دادییەکان لە بنکەکانی پۆلیس کەکاری کردۆتە سەر بەڕێوەچونی کاری ڕۆژانە.

  • لە کۆتاییدا بەڕێز سەرۆکی دادگا بەڵێنی بەدواداچونی کێشە و گرفتەکانیدا بە مەبەستی چارەسەکردنیان.