سەرۆکی دادگا لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە
لە باڵەخانەی دادگای سلێمانی بەڕێز دادوەر جاسم جەزاء جافر سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازیکرد لە بەڕێز لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و کۆمەڵێک لە ئەفسەران و پلەدارانی ئەو بەڕیوەبەرایەتییە..
لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە سەروەری یاسا و باشتر جێبەجێکردنی کرا و جەختکرایەوە کە ئاسایش بەوپەڕی توانایەوە هەوڵی کەمکردنەوەی تاوان و دەستگیرکردنی تاوانباران بدات لەژێر فەرمانی دادگا و بەپێی یاسا..
بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی وێڕای پیرۆزبایی لە دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی ڕایگەیاند کە ئەوان وەکو ئاسایش لەخزمەت جێبەجێکردنی یاسا و بڕیارەکانی دادگادا دەبن و وەک هەمیشە پارێزەری ئارامی شار و سەر و ماڵی هاووڵاتیان دەبن.