وتەبێژی فەرمی دادگای سلێمانی دیاریکرا
لەسۆنگەی باوەڕبوونی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە شەفافیەت و بەمەستی گەیاندنی زانیاری راست و دروست و دوور لە چەواشەکاری بە رای گشتی، هەروەها بۆ هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن لە دەستکەوتنی هەواڵ و زانیاری دروست وهاوکاری ئەوان لە بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری یاسایی و زانیاریدان بە هاووڵاتیان سەبارەت بە ماف و ئەرکە یاساییەکانیان.. سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بەپێی فەرمانی کارگێڕی ژمارە (٤٨) لە ٦-١-٢٠١٩ بڕیاریدا بە دیاریکردنی وتەبێژی فەرمی خۆی..
بۆ ئەو مەبەستە بەڕێز دادوەر (عومەر ئەحمەد محەمەد) ئەندامی دادگای تاوانەکانی سلێمانی وەک وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی دەستنیشان کرا.
لە ئێستا بەدواوە دەزگاکانی راگەیاندن بۆ وەرگرتنی هەر زانیارییەک و بەدواداچوونی هەواڵ دەتوانن پەیوەندی بە بەڕێزیانەوە بکەن لەڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی (07701555619).