سەرۆکی دادگا بڕوانامەی رێزلێنانی وەرگرت



بەروار: پێنج شەممە - ٢٧ / کانوونی یەکەم / ٢٠١٨


سەرۆکی دادگا بڕوانامەی رێزلێنانی وەرگرت

سەرۆکی دادگا بڕوانامەی رێزلێنانی وەرگرت

کۆلێجی یاسای زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی ڕێزلێنان دەبەخشێتە بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر ، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی..

رۆژی پێنج شەمە ۲۰۱۸/۱۲/۲۷ سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆلێجی یاسای زانکۆی سلێمانی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان دکتۆر دانا عەبدولکەریم ڕاگری کۆلێج و دکتۆر دانا حەمە باقی، لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەسەر چۆنییەتی بەرەوپێش بردنی خوێندنی باڵا و باشترکردنی سیستمی خوێندن، بەتایبەتی خوێندنی یاسا، لەو پێناوەشدا دادگا ئامادەی هەموو هاوکاری و کارئاسانییەکە .. هەر لە میانەی دیدارەکەدا و لەبەرامبەر ئاسانکاری و هاوکاری بەڕێزیان لە سەرخستنی وانە پراکتیکییەکانی کۆلێجی یاسا لەچوارچێوەی سیستمی نوێی خوێندن، کۆلێجی یاسا بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشی بە بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر ، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی.
بەڕێزیشیان سوپاسی ڕاگری کۆلێجی یاسا و سەرجەم مامۆستایانی کۆلێجەکەی کرد و ئامادەیی خۆی دووپات کردەوە بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لەپێناو بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندن و زانستمەندکردنی خوێندکاران و قوتابیان.