سەردانی سەرۆکی دادگا بۆ دادگای بەرایی شارەزور و سیدصادق



بەروار: چوارشەممە - ١٩ / کانوونی یەکەم / ٢٠١٨


سەردانی سەرۆکی دادگا بۆ دادگای بەرایی شارەزور و سیدصادق

سەردانی سەرۆکی دادگا بۆ دادگای بەرایی شارەزور و سیدصادق

ڕۆژی چوار شەممە ٢٠١٨/١٢/١٩ بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لە کێشەکانیان و دڵنیابون لە جێبەجێ کردنی ئەو پلانەی لە سەردانی پێشویان بۆ چارەسەری کێشەکانیانی دانرابوو. بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سەردانی هەردوو دادگای بەرایى شارەزوور و سیدصادقی کرد و لەگەڵ بەڕێزان دادوەر و داواکاری گشتی هەردوو دادگای ناوبراو کۆبویەوە.


سەردانەکە بۆ بەدواداچوونی ئەو بڕیار و راسپاردە و داواکاری و پێداویستییانە بوو لە سەردانی پێشوویدا خرابوونەڕوو، تا بزانرێت چەندیان جێبەجێ کراون و چی ماوە جێبەجێ بکرێت.

پاش گفتوگۆ کردن دەربارەی کێشەکانیان، جەختکرایەوە لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمی باشتر بۆ زیاتر چەسپاندنی یاسا و خزمەتکردنی هاوڵاتیانی دەڤەرەکە و هەندێ داواکاری و پێداویستی بەپەلەیان هەبوو بڕیاردرا بۆیان جێبەجێ بکرێت.