کۆبوونەوەی سەرۆکی دادگای سلێمانی و لایەنە پەیوەنیدارەکان سەبارەت بە زیادەرۆیی



بەروار: سێ شەممە - ٠٤ / کانوونی یەکەم / ٢٠١٨


کۆبوونەوەی سەرۆکی دادگای سلێمانی و لایەنە پەیوەنیدارەکان سەبارەت بە زیادەرۆیی

کۆبوونەوەی سەرۆکی دادگای سلێمانی و لایەنە پەیوەنیدارەکان سەبارەت بە زیادەرۆیی

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی زیادەڕۆیی و چۆنیەتی جێبەجێکردنی  یاساى ژماره‌ (3)ى ساڵى 2018ى یاساى رێگرى له‌زیاده‌رۆیى ولابردنى له‌سه‌ر زه‌وى وزار وموڵكى ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمى كوردستان-عێراق و هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان سەبارەت بەو بابەتە و ئەو پابەندییانەی یاساکە دەیخانە سەرشانی هەر لایەک، لە باڵەخانەی دادگای سلێمانی، کۆبوونەوەیەک رێکخرا بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی و داواکاری گشتی سلێمانی و قایمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی و سەرۆکی شارەوانی سلێمانی..
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دادگا دوای بەخێرهاتنیان لایەنە گرنگەکانی یاساکەی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە و دەزگاکانی جێبەجێکردنی راسپارد بە پابەندبوون بە یاسای ناوبراو بەتایبەتی ئەو مادە و بڕگانەی پەیوەندی بەوانەوە هەیە.. دواتر بەڕێزانی ئامادەبوو سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان خستەڕوو و دوای گفتوگۆی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاساکە و ئەو گرفت و ئاستەنگانەی دێتە پێشی، کۆتایی بە کۆبوونەوەکە هات.